داواکاری بۆ درێژکردنەوەی 15 رۆژەی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i378698-داواکاری_بۆ_درێژکردنەوەی_15_رۆژەی_قەدەغەی_هاتوچۆ_لە_هەرێمی_کوردستان
بەرپرسی فەرمانگەی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند کە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە قەدەغەی هاتوچۆ لە نێو شارەکان و کەرەنتینە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بۆ ماوەی 15 رۆژی دیکە درێژ بکاتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 26, 2020 13:56 Asia/Tehran
  • داواکاری بۆ درێژکردنەوەی 15 رۆژەی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان

بەرپرسی فەرمانگەی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند کە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە قەدەغەی هاتوچۆ لە نێو شارەکان و کەرەنتینە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بۆ ماوەی 15 رۆژی دیکە درێژ بکاتەوە .

سەباح هەورامی لە وتووێژ لە گەڵ رادیۆ دەنگی ئەمریکادا رایگەیاند لە حکومەتی هەرێمی ویستووە قەدەغەی هاتوچۆ لە نێو شارەکان و لە نێو پارێزگاکانی هەرێم و کەرەنتینەیەک کە بۆ رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لەبەر چاو گێراوە بە شێوەی ئێستا بۆ ماوەی 15 رۆژی دیکە درێژ بکاتەوە .

 لە لایەکی دیکەوە ماڵپەڕی خەندان راپۆری دا هێزە تایبەتیەکان لە هەرێمی کوردستان خەریکی پاکتاوکردن و ئامادە کردنی بانکەکانن بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران و موچەوەرگرانی هەرێم کە تەشەناکردنی کۆرۆنا و کەرەنتینە کران ، پێدانی مووچەی دواخستووە .

 ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆپێنجشەممە وەزاڕەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند سێ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایروسی کۆرۆنا لە هەولێر دەرکەوتووە و ژماری توشبوانی هەرێم بۆ 103 کەس هەڵکشاوە .