لە ھەرێمی کوردستان ژماری توشبوان بە کۆرۆنا دابەزیوە
وەزیری تەندروستی حکومەتى هەرێمی کوردستان پێداگری کرد لەسەر ئەوەی کە وێنەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم بەرەو دابەزین دەچێ و مانەوەی هاووڵاتیانیش لە ماڵەکانیان هۆکاری ئەو کەمکردنەیە.
د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە پارێزگاى هەڵەبجە رایگەیاند،ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم ڕوو لە کەمبوونەوە دەکات، ژمارەی زۆر تۆمار ناکرێت و ئامارەکان بەرەو کەمبوونەوە دەچن، بە تایبەتی لەو شوێنانەی کەرەنتین دەکرێن و ژمارەى توشبووانى زۆر بووە، ژمارەکانیش بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.ئاماژەى بەوەشکرد، ئەوان هەر لەسەرەتاوە تەرکیزى زۆریان خستبووە سەر گەشتیاران، چونکە گەشتیاران هۆکارى سەرەکى گواستنەوەى نەخۆشییەکە بوون، جەختیشیکردەوە، تیمەکانی تەندروستی تەنها چاودێری گواستنەوەی گەشتیاران ناکەن بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، بەڵکو هەر کەس نیشانەیەکی نەخۆشی کۆئەندامی هەناسەی هەبێت بە گۆمانلێکراو ئەژمار دەکرێت.هەروەها وەزیرى تەندروستى ھەرێم داواى لە هاوڵاتیان کرد پابەندى رێنماییەکانى وەزارەتى تەندروستى و لایەنە پەیوەندیدارەکان بن و لە ماڵەکانیانە نەیەنە دەرەوە.
لەئیستادا ١٠٣ کەس لە هەرێمى کوردستان تووشی ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و ٣٩ کەس چاکبوونەتەوە و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.