دۆزرانەوەی چەکی ئەمریکی لە بنکەکانی داعش لە کەرکووک
فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی ئێراق باسی دۆزرانەوەی چەکی ئەمریکی لەنێوبنکەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە کەرکووکی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، عەلی حسێنی فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی ئێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە بە ڕاگەیاندنی ئەوەی سوپای ئەمریکا هەروا داکۆکی کردن لە تیرۆریستان لە ئێراق لە ڕێگەی تەیارکردنیان بە چەشنی جۆربەجۆر کەرەستە و چەک درێژە پێ دەدات وتیشی: ئەم چەکانە پیشاندەری پێوەندی ئەمریکا لەگەڵ تاقمە تیرۆریستییەکان و داکۆکی ئەوان بۆ تێک دانی سەقامی ناوچەیە .
حسێنی وتیشی : حەشدی شەعبی لە بنکەی تیرۆریستانی داعش لەباشوور و ڕۆژاوای کەرکووک، چەشنی زۆری گوللەهاوەنی دۆزیوەتەوە کە نیشان دەدات تیرۆریستان لەم چەکەسەربازییانە و کەرەستەی ئەمریکی بۆ پەلامارکردنەسەر خەڵک کەڵک وەردەگرن.
لەلایەکی ترەوە هێزی حەشدی شەعبیی ئێراق ئۆپراسیۆنێکی بۆ ڕاوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگەی سەلاحەدین و ئەنبار دەست پێ کردووە.
سەرباری شکستی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژاوای ئێراق، هەروا ژومارێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە وڵات چالاکی دەکەن.