هه‌ڵه‌بجه.. 4 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونه‌وه
نیسان 19, 2020 04:15 Asia/Tehran
له راگه‌یه‌ندراوێکدا به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، 4 تووشبووی کۆرۆنا له سنووری پارێزگاکه‌یان به ته‌وای چاک بوونه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه دووپاتی کرده‌وه، ئه‌وانه‌ی له په‌تاکه چاک بوونه‌ته‌وه، له پیاوێکی ته‌مه‌ن 73 ساڵ، دوو ئافره‌تی 72 ساڵی و 37 ساڵی و منداڵێکی 5 ساڵی پێکهاتوون و سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی یه‌ک خێزانن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئێستا ته‌نیا 8 که‌سی تووشبوو به کۆرۆنا له قاوشه‌کانی نه‌خۆشخانه ماون.