قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ هه‌رێمی کوردستان درێژکرایه‌وه‌
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i380777-قه_ده_غه_ی_هاتوچۆ_له_هه_رێمی_کوردستان_درێژکرایه_وه
‌ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکانی هەرێم هەتا 18ی ئایار درێژکرایەوە و دەسەڵاتیش دەدرێتە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ کردنەوەی شوێنە خزمەتگوزارییەکان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 11, 2020 05:17 Asia/Tehran
  • قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ هه‌رێمی کوردستان درێژکرایه‌وه‌

‌ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکانی هەرێم هەتا 18ی ئایار درێژکرایەوە و دەسەڵاتیش دەدرێتە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ کردنەوەی شوێنە خزمەتگوزارییەکان.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، "قەدەغەی هاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکانی هەرێم و نێوان هەرێم و پارێزگاکانی دیکەی عیراق هەتا 18ی ئایار کاتژمێر 12ی شەو بەردەوامدەبێت و دەسەڵات دەدرێتە پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان بۆ کردنەوەی شوێنە خزمەتگوزارییەکان بەپێی مەرج و رێنماییەکان".

راشیگه‌یاندوه‌ "هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان بە رێگەپێدانی ئەلیکترۆنی دەبێت و هەر یەک لە فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی و دەروازە سنورییەکانی باشماخ، پەروێزخان، حاجی ئۆمەران، ئیبراهیم خەلیل، سەرزێری، سەیران بەن، کێلێ، تەوێڵە، پشتە و شوشمێ، بەڕووی گەشتیاراندا بە داخراوی دەمێنێتەوە".

لە 14ی ئازارەوە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمدا جێبەجێدەکرێت، لەو کاتەشەوە هەتا ئێستا بە چەند قۆناغێک درێژکراوەتەوە، لە 2ی نیسانیشەوە ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان کراوە و بە قۆناغ ئاسایی کردنەوەی ژیانی هاوڵاتیان دەستیپێکردووە.