یەکیەتی : تا نێوانمان لە گەڵ پارتی ئاسایی نەبیتەوە ، کۆبوونەوەی پەرلەمان سەرناگرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i380803-یەکیەتی_تا_نێوانمان_لە_گەڵ_پارتی_ئاسایی_نەبیتەوە_کۆبوونەوەی_پەرلەمان_سەرناگرێ
‌ لە کۆبوونەوەی دوێنێی سەرکردایەتی یەکێتی دا بڕیاردراوە یەکێتی پەیوەندیەکانی لەگەڵ لایەنەکانی دەرەوەی پارتی بەهێز بکات، هاوکات بڕیاردراوە کە تا پارتی دەستبەرداری بڕیاردان بە تاک لایەنە نەبێت و پەیوەندیەکانی هەردوولا ئاسایی نەبێتەوە، کۆبوونەوەی کەشی پەرلەمان ئاسایی نابێتەوەو کۆبوونەوەش ساز ناکرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 11, 2020 12:22 Asia/Tehran
  • یەکیەتی : تا نێوانمان لە گەڵ پارتی ئاسایی نەبیتەوە ، کۆبوونەوەی پەرلەمان سەرناگرێ

‌ لە کۆبوونەوەی دوێنێی سەرکردایەتی یەکێتی دا بڕیاردراوە یەکێتی پەیوەندیەکانی لەگەڵ لایەنەکانی دەرەوەی پارتی بەهێز بکات، هاوکات بڕیاردراوە کە تا پارتی دەستبەرداری بڕیاردان بە تاک لایەنە نەبێت و پەیوەندیەکانی هەردوولا ئاسایی نەبێتەوە، کۆبوونەوەی کەشی پەرلەمان ئاسایی نابێتەوەو کۆبوونەوەش ساز ناکرێت.

 

بەپێی زانیاریەکانی " سپی " سەرباری ئەو راگەیاندنەی لە کۆبوونەوەکەوە بڵاوکرایەوە، یەکێتی بڕیاری داوە کە پەیوەندیەکانی لەگەڵ لایەنەکانی تری نێو پەرلەمان بەهێز بکات و متمانە بەگەڕێێنێتەوە بۆ ئەو پەیوەندیانە، ئەمەش لە پێناو سنوردانانێک بۆ " سیاسەتی تاکڕەوانەی پارتی" وەک خۆیان گوتەنی.

هەروەها سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاری دەرکردووە کە د. رێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هیچ دانیشتنێکی پەرلەمان رێنکەنەخات پێش ئەوەی پەیوەندیەکانی یەکێتی و پارتی ئاسایی بێتەوە، ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانیش لەو روانگەیەوەیە کە چیتر نابێت لە بڕیارەکاندا پارتی حساب بۆ یەکێتی و لایەنەکانی تر نەکات، لەسەر ئاستی پەرلەمان و حکومەت و دەزگاکانی تر.

رۆژی پێنج شەممەی رابردوو هەردوو جێگرەکەی سەرۆکی پەرلەمان، بەبێ رەزامەندنی سەرۆکی پەرلەمان، فراکسیۆنی پارتی و پێکهاتەکان و دوو پەرلەمانتاری تر، پرسی پارێزبەندی پەرلەمانتارانیان خستە دەنگەوەو لە چوار پەرلەمانتاری پارتی و گۆڕان و کۆمەڵ، پارێزبەندی تەنها لە پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵ سەندرایەوە، لە کاتێکدا هەرچی فراکسیۆنەکانی تری پەرلەمانە بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد.