شاندی ھەرێم دیسان دەچێتەوە بەغدا
نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاشکرایکرد که له ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا، ئه‌گه‌ر کات گونجاو بوو، وه‌فدی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌کاته‌وه و گه‌شبینیی خۆشی راگه‌یاند بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق.
بە پێی راپۆرتی وێستگە نیوز ، فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەر لە دەستبەکاربوونی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دوو لیژنە لە نێوان حکوومەتی ھەرێم و بەغدا پێک ھاتوون و خەریکی وردەکارین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و نزیکن لەوەی بگەنە ئەنجامێک لەبارەی گرفتەکانەوە."
لەبارەی ھەڵوێستی سەرۆک وەزیریانی عیراقەوە، فارس عیسا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئەگەر لیژنە ھاوبەشەکان بگەنە ڕێککەوتن باوەڕ ناکەم مستەفا کازمی لاریی ھەبێت لەسەر ڕێککەوتنی نێوانمان، چونکە لەو بارەیەوە لێکتێگەیشتن ھەیە."