دیداری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگریی عێراق
حوزهیران 25, 2020 18:16 Asia/Tehran
ئەمڕۆ پێنجشەممە «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێڕاق پێشوازی لە «جومعە عناد سەعدون» وەزیری بەرگریی عێراق و شاندەکەی یاوەری کرد لە سەڵاحەددین.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، "لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری بەرگریی عێراق سڵاوی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بە بارزانی گەیاند و کورتەیەکی لە بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراق و هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگاکانی ناوەندی عێراق خستەڕوو.
وەک لە ھەواڵەکەدا ھاتووە، هەر لەو کۆبونەوەیەدا جەخت لەسەر هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر و هەروەها برەودانی کولتوری پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان کراوەتەوە.
لە کۆبونەوەکەدا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش هیوای سەرکەوتنی بۆ وەزیری بەرگریی عێراق خواست لە ئەرک و کارەکانیدا.