له چەمچەماڵ ته‌نیا ٣١ تووشبووی ڤایرۆسى کۆرۆنا ماون
بەڕێوەبەرایەتى تەندروستىی چەمچەماڵ ئاشکرای دەکات کە لە کۆی ٨٨ تووشبووی کۆرۆنا ٥٧ کەسیان چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووەو بەم پێیە ته‌نیا ٣١ تووشبووی ڤایرۆسى کۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌کاندا ماونەتەوە.
دکتۆر «فەرهاد محەمەد مستەفا»، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک ڕایگەیاندووە، "لەکۆی ٨٨ تووشبووی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە تاکو ئێسته لە سنووری شارۆچکه‌ى چەمچەماڵ تۆمار کراوە ٥٧ کەسیان چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە و گەڕاونەته‌وە ماڵەوە، ته‌نیا ٣١ تووشى بووى ڤایرۆسى کۆرۆنا ماوه".
ئەوەیشی خستووەتەڕوو، "لەو ژمارەیە چەند تووشبوویەکیان تێدابووه، تەمەنیان لە سەرووی ٨٠ ساڵەوە بووه و نەخۆشییەکەیشیان لە کۆڵ بووەتەوەو بەتەندروستییەکی باشەوە نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووه.
شایانی باسه، له هه‌رێمی کوردستاندا دوایین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا به‌مشێوه‌یه‌یه که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڵاو کراوه‌ته‌وه، چوار هه‌زار و٨٧٤ تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و ٥٤٣ که‌س چاره‌سه‌ر کراون و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه ماڵه‌وه،١٤٩که‌س به ڤایرۆسی کۆرۆنا له شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان گیانیان لە دەست داوە.