داخوازیی کوردانی عێراق بۆ ڕاگیرانی شاڵاوەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i382987-داخوازیی_کوردانی_عێراق_بۆ_ڕاگیرانی_شاڵاوەکانی_تورکیا_بۆ_سەر_باکووری_عێراق
فراکسیۆنی نوێنەرانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق داوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی خێرای ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیان کردووە لە بارەی ڕاگرتنی شاڵاوەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 26, 2020 13:10 Asia/Tehran
  • داخوازیی کوردانی عێراق بۆ ڕاگیرانی شاڵاوەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق

فراکسیۆنی نوێنەرانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق داوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی خێرای ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیان کردووە لە بارەی ڕاگرتنی شاڵاوەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی کەناڵی ھەواڵیی ڕووسیائەلیەوم، فراکسیۆنی نوێنەرانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: تورکیا بەوپەڕی خەمساردییەوە بەرامبەر بە سەروەریی عێراق بە بیانووی ڕاوەدوونانی نەیارانی ئەو وڵاتە، دەست درێژیی کردووەتە سەر خاکی عێراق.

نوێنەرانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی جەختیان کردووە کە، سەروەریی خاکی عێراق ھێڵی سووری ئەم وڵاتەیە.

تورکیا لە درێژەی شاڵاوەکانی حەوتەی ڕابردوو بۆ سەر باکووری عێراق شەوی ھەینیش لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی دیکەدا وێڕای پێشێلکردنی دووبارەی سەروەریی عێراق ھێرشی کردەسەر چەند گوندێکی پارێزگای سلێمانی بە تایبەت شاری گەشتکاریی «کونەماسی» کە لە ئەنجام دا کۆمەڵێک لە شارومەندان کوژران و یان بریندار بوون.

وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش لە ماوە ڕۆژانی ڕابردوو چەند جارێک «فاتح ییڵدیز»باڵوێزی تورکیا لە بەغدای بانگ کردووە.

لێزنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراقیش چوارشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق سکاڵای بردووەتە لای ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان.