خۆپێشاندانی دژی پەلامارە ئاسمانیەکانی تورکیا لە سلێمانی
ژمارێک لە خەڵکی سلێمانی بۆناڕەزایەتی بە هێرشی ئاسمانیی رۆژی پێنجشەممەی تورکیا بۆسەر ناوچە گەشتیاریەکانی ئەم پارێزگەیە کە چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە ، دەستیان دایە خۆپێشاندان .
بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، دوێنێ هەینی خەڵکی سلێمانی و چالاکانی رێکخراوە مەدەنیەکان بۆ ناڕەزایەتی نیشاندان بە پەلاماری ئاسمانیی رۆژی پێنجشەممەی تورکیا بۆسەر یەکێک لە ناوچە گەشتیاریەکانی ئەم پارێزگەیە کە چەندین کوژراو برینداری لێکەوتەوە ، خۆپێشاندانیان بەڕێوەبرد .
ئەم خۆپێشاندانە کاژێر پێنجی دوانیوەڕۆ بە کاتی خۆجێیی بەڕێوەچوو و ناڕازیان خوازیاری هەڵوێست گرتنی دامودەزگا نێودەوڵەتیەکان لە دژی ئەم پەلامارانە و هەنگاونان بۆ راگرتنی خێرای دەستدرێژیەکان بوون .
لە پەلاماری ئاسمانیی تورکیا بۆسەر ناوچەی کونە ماسی چەندین ماڵی خەڵک رووخا و چەند کەسیش گیانیان لەدستدا و چەند کەس لەوان منداڵێک بریندار بوون .
لە چەند رۆژی رابردوودا تورکیا پەلاماری تۆپخانە و ئاسمانیی بۆ سەر چەند ناوچەی هەرێم توند کردووە و لەم پەلامارانەدا کەسانی مەدەنی بوونە قوربانیی .