تورکیا چەند ناوچەی دھۆکی تۆپبارانکرد
کەناڵی ئەلمەیادینی لوبنانی راپۆریدا تپۆخانەی ئەرتەشی تورکیا ەندنی ناوچەی لە پارزێگەی دھۆکی باکووری عێراق تۆپباران کرد .
راپۆرەکەی ئەلمەیادین وردەکاریی زیاتر لە بارەی ئەم تۆپبارانە بۆاونەکردووەتەوە .
لە لایەکی دیکەوە زاگرۆس هیوا وتەبێژی کەجەکە رایگەیاند بە درێژایی 300 کیلۆمەتر شەڕ لە نێوان ھێزەکانی پەکەکە و سوپای تورکیا بەردەوامە و نزیکەی 100 سەربازی تورکیا کوژراون.
لەبارەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ێزەکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان کە تا ئێستا بەردەوامە، زاگرۆس هیوا وتەبێژی کوما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا گوتی : ئێستا لە هەرێمی حەفتەنین کە سێگوشەی سنوری تورکیا و سوریا و عێراقە و هەروەها هەرێمی خواکۆرک کە سێگوشەی تورکیا و عێراق و ئێرانە بە درێژایی 300 کیلۆمەتر لەو هەرێمانەدا شەڕ لە نێوان ئێمە و سوپای تورکیادا بەردەوامە.
تورکیا لە ماوەی رابردوودا ھێرشێکی بەرفراوانی کردووەتە سەر چەندین ناوچەی ھەرێمی کوردستان و تۆپباران و بۆردومانەکانی تورکیا تا ئێستا کوژرانی لانیکەم حەوت کەسی مەدەنی و بریندار بوونی ژمارێکی دیکە و زیانێکی زۆری لێکەوتووەوە و بووە تە ھۆی ئاوارە بوونی گوندنشینانی ئەو ناوچانە .