سۆران عومەر واز لە پۆستەکەی دێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i383833-سۆران_عومەر_واز_لە_پۆستەکەی_دێنێ
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاندووە، بە نیازە بەرلەنیوەڕۆی ئەمڕۆ نامەی دەست لە کارکێشانەوەی ئاراستەی پەرلەمان بکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 15, 2020 00:14 Asia/Tehran
  • سۆران عومەر واز لە پۆستەکەی دێنێ

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاندووە، بە نیازە بەرلەنیوەڕۆی ئەمڕۆ نامەی دەست لە کارکێشانەوەی ئاراستەی پەرلەمان بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «سۆران عومەر»، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاندووە، ڕۆژی چوارشەممە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی  پێشکەش دەکات.

«سۆران عومەر» لەهەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕۆژی چوارشەممە، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی لە پەرلەمان پێشکەش دەکات.

ناوبراو رونیشیکردووەتەوە  کە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆى ڕۆژی چوارشەممە لەنوسینگەی سلێمانیی پەرلەمان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دا ھۆکاری دەست لەکار کێشانەوەکەی بۆ ڕای گشتی دەخاتەڕوو.

بەپێی یاسای هەڵبژاردنەکان، لە شوێنی «سۆران عومەر»  بڕیار وایە، «عومەر گوڵپی»، کە لەئێستادا بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتییە لە پارێزگای سلێمانی پۆستەکە وەرگرێت و بێتە پەرلەمانتار.