لیوا قارەمان کەمال: پێشمهرگهو سوپای عیراق رێککهوتن
جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، دوای ئەوەی ھێزێکی عیراقی ھاتنە پێش لە سنووری خانەقین و ھێزی پێشمەرگەش داوای کشانەوەی ئەو ھێزانەی کرد، ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری رێککەوتن، کە ئەو ھێزانە بڵاوەیان پێ بکرێت و لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە ئەو بۆشاییەی لە ناوچەکە ھەیە، پێی پڕ بکەنەوە.
به پێی هەواڵێکی " وێستگە نیوز " ، لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگهیاندووه: "دوای ئەوەی ھێزێکی عیراقی 500 مەتر لە ھێزی پێشمەرگە نزیک بوونەوە و نەکشانەوە، ئێمە پەیوەندیمان بە بەغداوە کرد کە پێویستە ئەو ھێزانە بکشێنەوە، بۆیە بەپێی رێککەوتنێک لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عیراق، ئەو کێشەیە چارە کرا".
جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە وتیشی: "بڕیاردرا کە ئەو ھێزانە بەھاوبەشی لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچە بڵاوەیان پێ بکرێت، کە ھەردوو ھێزی پێشمەرگە و سوپای عیراقی دەیانویست بچنە ئەو شوێنانە و بۆشایی ئەمنی هەبوو، بەڵام لە ئێستادا ئەو بۆشاییە ئەمنییە پڕ کرایەوە بە رەزامەندیی ھەردوولا، ئەمەش لە قازانجی ھەردوولا دایە".
لیوا قارەمان باسی لەوەش کرد: "ئەمە سەرەتایەکی باشە بۆ ئەوەی رێککەوتن بکرێت لەبارەی شوێنەکانی دیکەش و لە ھەر شوێنێک بۆشایی ئەمنیی ھەبێت، بە ھێزی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق پڕ بکرێتەوە".
له چهند رۆژی رابردوودا بههۆی هاتنی سوپای عیراق بۆ چهند ناوچهیهکی سنووری کفری، گرژی له نێوان ئهو هێزانهو هێزهکانی پێشمهرگهی کوردستان روویدا.