ئاب 10, 2020 00:32 Asia/Tehran
  • یەکێتی نیشتیمانی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا پۆستێکی دیکەشی دەدرێتێ

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی ، وەک جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستبەکاربوو.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی شارپرێسەوە، ڕۆژی یەکشەممە  «دابان شەدەڵە»، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم  و تیمی یەکێتی  لەحکومەت و سەفین دزەیی لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ، وەک جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم دەستبەکاربوو.

لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی «دابان شەدەڵە» وەک جێگری لێپرسراوی پە‌یوە‌ندییە‌کانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: فەرمانگەی پەیوەندییەکان یەکێکە لە پایە گرنگەکانی حکومەت و وەک سەرۆکایەتی حکومەت بە تەواوی پاڵپشتی هەنگاوەکانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەکەین بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی هەرێم لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان. 

تاڵەبانی جەختیشی لەوەش کردەوە کە یەکێک لە ئەوبەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم گرنگی دانە بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و پەرەپێدانی ئەم فەرمانگەیە و رێکخستنەوە و فراوان کردنی پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی جیهان.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوەش کردەوە کە،  لەوبڕوایەداین بەڕێز «سەفین دزەیی» وەک لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەوبەڕێز «دابان» وەک جێگر پێکەوە دەتوانن لەم بوارەدا هەنگاوی باش بنێن .

سەرپەیڤ