له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌که‌که و هێزی پێشمه‌رگه «مستەفاکازمی» په‌یامێک ئاراستەی هه‌رێمی کوردستان دەکات
دوای ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان چەکدارانی په‌که‌که و هێزی پێشمه‌رگه له ناحییه‌ی «چه‌مانکێ»ی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی روویدا، «مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه کرد و داوای لێ کردن ئارامیی دۆخی سنوره‌کان بپارێزن.
دوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که‌ی رۆژی چوارشه‌ممه، «مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق په‌یامی بۆ به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێم نارد‌و تیایدا داوای کرد که ئاگایان لە ھەڵایسانی شه‌ڕ و ئاڵۆزی له ناوچه سنورییه‌کان بێت.
به پێی ئه‌م ھەواڵە، سەرۆک وەزیرانی عێراق به به‌رپرسانی هه‌رێمی راگه‌یاندووه: دۆخی دارایی هه‌رێم و عیراق له‌و ئاسته‌دا نییه له‌م قۆناغه دۆخی ئارامی سنوره‌کان تێکبچێت.
ئه‌م په‌یامه‌ی کازمی بۆ بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان له کاتێکدایه که حکومه‌تی عێراق په‌یامێکی بۆ چەکدارانی «پەکەکە»ش ناردووە و تیای دا ڕایگەیاندووە: سەرکۆنەی هێرش و پەلاماری چەکدارانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەین، کە هێزەکانی پێشمەرگەی لە پارێزگای دهۆک کردووەتە ئامانج.