کانونی یه‌که‌م 11, 2020 21:07 Asia/Tehran
  • دژایەتی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ڕاپێچ کرانی خۆپیشاندەران لە ھەرێمی کوردستان

بزوتنەوەی گۆڕان دژایەتیی خۆی لەگەڵ داپێچ کرانی بەربڵاوی خۆپیشاندەران و چالاکانی مەدەنی لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لەگەڵ سەرھەڵدانی خۆپیشاندان و ناڕەزامەندی دەربڕین و توندوتیژی و پێکدادان، ھێزەکانی ئاسایشت دەستیان کردووە بە ڕاپێچ کردنی ژمارەیەکی زۆری خۆپیشاندەران و ھەڵسوڕاوانی مەدەنی و بەشدارانی خۆپیشاندانەکە.

لەم ناوەدا بزوتنەوەی گۆڕان لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە دەست پێ بوونی شەپۆلی تازەی ڕاپێچ کردنەکان، ئاگاداری نامەیەکی بڵاو کردووەتەوەو تیای دا وێڕای داکۆکی ڕاگەیاندن لە خۆپیشاندان و ناڕەزامەندی دەربڕینی ئاشتیانە، لەگەڵ ڕاپێچ کرانی خۆپیشاندەران و ھەڵسوڕاوان دژایەتی کردووە.

بزوتنەوەی گۆڕان بەرپاکردنی خۆپیشاندانی بە مافی ڕەوای ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان زانیوەو داوای ئازادکرانی خێرای تەواوی قۆڵبەست کراوانی کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە بزوتنەوەی گۆڕان بۆ خۆی لەو لایەنانەیە کە بەشداری حکومەتی ھەرێمی کوردستانەو ھێندێک لە پۆستەکانی لەژێر دەست دایە.

ھێزەکانی ئاسایشتی ھەرێم بە پێی فەرمانی دادئەستێن کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵکیان بە تۆمەتی بەشداری لە ناڕەزامەندی و بشێوییەکان ڕاپێچ کردووە.

سەرپەیڤ