دەسگیر کرانی سێ چالاکی مەدەنی لە سلێمانی
هێزە ئاسایشیەکانی سلێمانی سێ کەس لە چالاکانیان کە بۆ بەڕێوەبردنی خۆپێشاندان بانگەوازیان کردبوو ، دەسگیر کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی شەفەق نێوز بەرپرسانی ئاسایشی سلێمانی ڕایانگەیاند ، هۆی دەسگیر کرانی ئەم کەسانە ئەمەیە کە " ڕەزامەندیی ئاسایشی "یان وەر نەگرتووە.
بە پێی کەمپین گەلێک کە ڕۆژی پێنجشەممە لە تۆڕە کۆمەڵایەیتەکان دا وەڕێکەوت، بڕیار بوو خۆپیشاندانێکی دیکە لە بەرامبەر بینای پارێزگەی سلێمانی بەڕێوە بچێت.
پارێزگەی سلێمانی لە چوارشەممەی ڕابردوو دووی دێسەمبەرەوە شایەتی ناڕەزایەتی جەماوەریە.
ناڕازیان خوازیاری دانی موچەی دواکەوتوویان کردووە.
مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕۆژانی ئەم دواییە خوازیاری پاڕاستنی ئاسایش وپاوەجێیی لە سەرانسەری ئەم ناوچە بووە وداوای لە حکومەتی ناوەندی کرد بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە موچە دواکەوتوەکانی خەڵک بنێرێ .