شوبات 10, 2021 22:51 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا دژی مۆڵگەکانی «پەکەکە» لە ھەرێمی کوردستان

فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا جارێکی تر مۆڵگەی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە باکووری عێراق کردە ئامانج.

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاندووە: ئەم ئۆپراسیۆنە سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەی شاخاویی «گاڕە» ھەڵکەوتوو لە باکووری عێراق ئەنجامی گرتووە کە لە بارەی زیانە گیانییە شیمانەییەکانیەوە ھێشتا ھیچ ھەواڵێک بڵاو نەبووەتەوە.

ھێرشەکانی تورکیا بۆسەرمۆڵگەکانی  پارتی کرێکارانی کوردستانی«پەکەکە» لە باکووری عێراق لە کاتێکدا بەردەوامە کە کاربەدەستانی ئەم وڵاتە گەلێک جار ئەم ھێرشانەیان ئیدانە کردووەو وەک پێشێلکرانی دەستەڵات و سەروەریی عێراق ناویان بردووە.

 

سەرپەیڤ