ئادار 04, 2021 21:01 Asia/Tehran
  • ھەرێمی کوردستان وەشاندنی ڤەکسینی دژەکۆرۆنای دەست پێکرد

کاربەدەستانی ھەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند لە ئەمڕۆ پێنج شەممەوە بۆ یەکەمجار کوتانی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنایان دەست پێکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فەرمانگەی تەندروستیی ھەولێر ئەمڕۆ پێنج شەممە کوتانی ڤەکسینی کۆرۆنای لە کادێرانی پزیشکییەوە کە لە ھێڵی پێشەوەی پێکدادان لەگەڵ ئەم ڤایرۆسە نەگریسەن، دەست پێ کرد.

بە پێی بەرنامەیەک کە داڕێژرتوە لە پاش کادێرانی پزیشکی  سەرەتا کەسانی سەروو تەمەن حەفتاساڵ و پاشان سەروو تەمەن شەست ساڵ و ئینجا کەسانی ھەڵگری نەخۆشیی قورس و ھێزەکانی ئاسایشت ، دەکوترێن.

لەم بارەیەوە بەرپرسی کوتانی ڤەکسینی کۆرۆنا لە فەرمانگەی تەندروستیی ھەولێر بە بنکەی ھەواڵدەریی «میدێڵ ئیست نیور»ی ڕاگەیاندووە کە، حەوتەی داھاتوو ماڵپەڕێک بۆ ئەوانەی وا حەز بە وەرگرتنی ڤەکسینی کۆرۆنا دەکەن دەخرێتە گەڕ ھەتا بتوانن ناویان بنووسن.

ئەم بەرپرسە تەندروستییەی ھەرێمی وتیشی: جیا لە وەرگرتنی ڤەکسین ، شارومەندانی ھەرێم دەبێ ڕێنماییە تەندروستییەکانیش کە تاکە ڕێگای پێشگرتن بە توشبوون یە ڤایرۆسی کۆرۆنایە، ڕەچاو بکەن.

سەرپەیڤ