سوید ھەڵوێستی خۆی لەسەر گیراوانی بادینان دەردەخات
ڕۆژى 9 ى ئه‌م مانگه( سێ رۆژی دیکە) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوید هه‌ڵوێستى وڵاته‌که‌ى له‌سه‌ر پرسى ئازادى ڕادهربڕینو که‌یسى سزادراوانى بادینان ئاشکراده‌کات.
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌کانى میدیای شارپرێس، په‌رله‌مانتارێکى کورد له‌و وڵاته گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوید ده‌کات.
له‌نامه‌یه‌کدا که ڕۆژى 15ى 2ى 2021 ئاراسته‌ى ئان لیند وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سویدى کرد، ئامینه کاکه باوه ئه‌ندامى په‌رله‌مانى سوید داوای‌کرد بۆ ئاماده‌بوون له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت بهسزادراوانى بادینان.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌به‌رده‌ستدان، ئه‌و په‌رله‌مانتاره کورده‌ى په‌رله‌مانى سوید له‌نامه‌که‌یدا بۆ ئان لیند داوایکردوه، سوید هه‌ڵوێستى خۆى نیشانبدات له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کى په‌رله‌ماندا له‌باره‌ى سزادراوانى بادینان‌و پرسى ئازادى ڕاده‌ربڕین له‌هه‌رێمى کوردستان.
هه‌روه‌ھا ڕۆژى 9ى ئه‌م مانگه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوید ده‌چێته په‌رله‌مانى وڵاتهکهیو بۆ ماوه‌ى 20 خوله‌ک له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره کورده‌که‌ى په‌رله‌مانى سوید گفتوگۆى ڕاسته‌وخۆى دهبێتو دواتر وه‌زیرى ده‌ره‌وه هه‌ڵوێستى وڵاته‌که‌ى له‌وباره‌یه‌وه ئاشکراده‌کات.
له‌زانیاریه‌کاندا ئاماژه به‌وه‌شکراوه، کۆبونه‌وه‌که‌ى په‌رله‌مانى سوید له‌سه‌ر که‌یسى سزادراوانى بادینان که‌ناڵى 24ى سوید و وێبسایتی پەرلەمانی ئه‌و وڵاته‌ش ڕاستەوخۆ دەیگوازنهوه.