ناڕازیه‌کانى گۆڕان: گۆڕان بۆته پڕۆژه‌یه‌کى بازرگانى
هه‌ڵسوڕاوانى ناڕازیی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان گردبونه‌وه و له‌یاداشتێکدا که ئاراسته‌ى ڕای گشتیان کرد ته‌ئکید ده‌که‌نه‌وه، گۆڕان له‌پڕۆژه‌یه‌کى نیشتیمانى جه‌ماوه‌ریه‌وه بووه به‌پڕۆژه‌یه‌کى بازرگانى، هه‌ڵسوڕاوێکى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ش ده‌ڵێت:"به‌ئه‌نقه‌ست سه‌رکردایه‌تى بزوتنه‌وه‌که چونه ژێر ڕکێفى یه‌کێتى‌و پارتیه‌وه‌و بون به‌به‌شێک له‌ده‌سه‌ڵات".
ه‌به‌رده‌م مه‌کۆى سه‌ره‌کى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌گردى زه‌رگه‌ته‌ى شارى سلێمانى ژماره‌یه‌ک له‌هه‌ڵسوڕاوانى ناڕازیی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان گردبونه‌وه‌یه‌کیان سازکردو یاداشتێکیان بۆ ڕاى گشتى خوێنده‌وه.
بە پێی راپۆرتی میدیاکانی هەرێم ، له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیشدا که په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو، غالب محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ڵسوڕاوى ناڕازیی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕایگه‌یاند، "کاتى ئه‌وه هاتووه له‌خۆمان بپرسین ده‌ستکه‌وته‌کانى ڕاپه‌ڕین چیان به‌سه‌رهات، به‌دڵنیاییه‌وه وه‌ڵامه‌که‌ى ئه‌وه‌یه به‌رهه‌مى خه‌بات، ڕزگاربون بوو له‌حکومه‌تێکى دیکتاتۆر بۆ ژێر ده‌ستى حکومه‌تێکى کوردى تۆتالیتا‌ر".
ئه‌وه‌شى ڕونکرده‌وه، "له‌پڕۆژه‌یه‌کى نیشتیمانى جه‌ماوه‌ریه‌وه بوه به‌پڕۆژه‌یه‌کى بازرگانى‌و وه‌ک هه‌ر هێزێکى دیکه بێبه‌ش نییه له‌پڕۆژه‌یه‌کى به‌رژه‌وه‌ندخوازانه".
ئه‌وه‌شى وت:"هه‌رزوو سه‌رکردایه‌تى گۆڕانمان ئاگادارکرده‌وه که نه‌چنه ناو ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام یه‌کێتى‌و پارتى که دوو هێزى چاکه‌خوازنین و سه‌رکردایه‌تى گۆڕان ئاراسته‌ى کاره‌کانیان له‌ناو خه‌ڵکه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات گۆڕى، به‌رپرسانى ئێستاى بزوتنه‌وه‌که به‌رپرسن له‌کێشه‌کانى ئێستاى گۆڕان".
هه‌روه‌ک داواش له‌سه‌رکردایه‌تى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌که‌ن هه‌رچى زوه یان له‌حکومه‌ت پاشه‌کشه بکه‌ن یان چاکسازى ڕاسته‌قینه بکرێت بۆ باشترکردنى ژیانى موچه‌خۆران و داواده‌که‌ن به‌بێ لێبڕین، مانگى داهاتوو موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبکرێت.