ئادار 20, 2021 09:54 Asia/Tehran
  • باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کرد

ماکسیم ماکسیمۆڤ باڵیۆزی کۆماری ڕووسیای فیدڕاڵ له‌ عێراق به‌سه‌ردانێک گه‌یشته‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و تا جه‌گوڵینه‌ی ڕێزو وه‌فای له‌سه‌ر گڵکۆی شه‌هیدانی کیمبارانی هه‌ڵه‌بجه‌ دانا .

له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا  ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند:  باڵیۆزی ڕووسیا پێخۆش بوو  بێته‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌ردانی مه‌زاری شه‌هیدان بکات ، وولاتێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ڕووسیا پێگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی سیاسی و ئابوری هه‌یه‌ له‌ سیسته‌مه‌ سیاسیه‌کاندا، پێیان باش بوو ئه‌و  کاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا هاتووه‌ بیبینن ، و هیواده‌خوازین پڕۆژه‌یان بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌بێت .

 ماکسیم ماکسیمۆڤ  باڵیۆزی کۆماری ڕووسیای  فیدڕاڵ له‌ عێراق ڕایگه‌یاند:  به‌ناوی گه‌لی ڕووسیاوه‌ هاوخه‌می خۆم به‌ که‌س و کاری قوربانیه‌کان ده‌گه‌یه‌نم ، ئێمه‌ ده‌خوازین جارێکی دیکه‌ ئه‌م تراژیدیایه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ و ئاماده‌ی هه‌ماهه‌نگی و کاری هاوبه‌شین له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌.

سەرپەیڤ