ژمارەیەک لە سەربازە ئەمریکییەکان لە بنکەی"هەولێر" کشانەوە
سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند: ژمارەیەک لە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە بنکەی "هەولێر" لە هەرێمی کوردستان کشاونەوە.
بە پێی هەواڵی مێهر، سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند ژمارەیەک لە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە بنکەی "هەولێر" لە هەرێمی کوردستان کشانەوە. ئەوان ڕایانگەیاندووە هێزە ئەمریکییەکان جێگای خۆیان بەرەو بنکەی «Fort Bliss Texas» گۆڕیوە.
ڕۆژی پێشوو چەند کاروانی لۆجستیکی سەربازە ئەمریکییەکان لە عێراق کراونەتە ئامانج. هەروەها بۆمبێکیش لە ڕێگای کاروانی سەربازیی تیرۆریستە ئەمریکییەکان لە پارێزگای دیوانییە تەقییەوە.گرووپی ئەسحابی کەهف بەرپرسیاریەتی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ گرت.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بۆمبێکیتریش کاروانی سەربازە ئەمریکییەکان لە ناوچەی زیقار کردە ئامانج. گرووپی ئەولیا دەم بەرپرسیاریەتی ئەم تەقینەوەی لە ئەستۆ گرت.
کاروانی سێهەمی ئەمریکییەکانیش لە ناوچەی یوسفییەی بەغدا کرایە ئامانج.
لەم مانگانەی دواییدا چەندین تەقینەوە لە ڕێگای کاروانی سەربازانی ئەمریکایی لە عێراق ڕوویدا .
ئەمریکا بە مەبەستی پاراستنی ھێزەکانی لەم تەقینەوەگەلە، جیهازاتی سەربازیی زۆرتری بۆ ناوچەکە ناردووە.