ڕوودانی تەقینەوە لە کارگەی تواندنەوەی ئاسن لە سلێمانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i395345-ڕوودانی_تەقینەوە_لە_کارگەی_تواندنەوەی_ئاسن_لە_سلێمانی
سەرچاوەکانی ھەرێمی کوردستان باسی ڕوودانی تەقینەوە لە کارگەیەکی گەورەی تواندنەوەی ئاسن دەکەن لە شاری سلێمانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 15, 2021 11:39 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوە لە کارگەی تواندنەوەی ئاسن لە سلێمانی

سەرچاوەکانی ھەرێمی کوردستان باسی ڕوودانی تەقینەوە لە کارگەیەکی گەورەی تواندنەوەی ئاسن دەکەن لە شاری سلێمانی.

وەک لە ھەواڵەکاندا ھاتووە، تەقینەوەکە لە کارگەیەکی تایبەت بە تواندنەوەی ئاسن لە ناوچەی ێتانجەڕۆ»ی سلێمانی ڕوی داوو بەهۆیەوە کرێکارێک گیانی لەدەست داوەو سێ کەسی دیکەش برینداربوونە.

بەڕپرسێکی فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە: تەقینەوەکە پێدەچێت بەهۆی پاشماوەی جەنگەوە بووبێت و بەهۆیەوە چوار کرێکار بە سەختی برینداربوون کە بەر لە گەیشتنی تیمە تەندروستییەکان یەکێکیان بەهۆی کاریگەریی برینەکەوە گیانی لەدەست دا.

وەک باسی کراوە ،کارگەکە لە ناوچەکانی خوارووی عێراق و ئەو شوێنانەی پاشماوەی جەنگیان تیایە ئاسنی بۆ ڕەوانە دەکرێت و پێدەچێت ئەوەش هۆکاری تەقینەوەکە بووبێت.