May 03, 2021 11:13 Asia/Tehran
  • کاردانەوە بە سەردانی نهێنی وەزیری بەرگری تورکیا لە بنکەیەکی سەربازیی ئەم وڵاتە لە هەرێمی کوردستان

ئەندامێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان، داوای وەڵام دانەوەی جدی بە سەردانی نهێنی وەزیری بەرگری تورکیا لە بنکەی سەربازیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان دەکات.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر  بە گێڕانەوە لە مەعلوومە، چولی ئەسعەد لەو بارەوە وتی: ئەو سەردانە لە بنکە سەربازییەکان، بە بێ نیشتنەوە لە فڕۆکە فەرمییەکانی بەغدا یا هەولێر، بە واتای بێ ڕێزی بە سەروەریی ئەو وڵاتە و سووکایەتیەکی گەورەیە کە ئەبێ ڕووبەڕووی ببینەوە.

چۆلی ئەسعەد گوتیشی: تورکیا بە هۆی وەڵام نەدانەوەی قایم لەلایەن حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵەوە سەروەریی عێراقی پێشێل کردووە و درێژەی بێدەنگی لەو بارەوە، دەرەنجامی قورسی بەدواوە دەبێت.

شیاوی باسە کە هەندێک مێدیای تورک زمان لە سەردانی خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان هەواڵیان دابوو.

سەرپەیڤ