کاردانەوە نێوخۆیی و دەرەکیەکان بە بڕیاری دادگای پێداچوونەوە سەبارەت بە 5 ڕۆژنامەوانی بادینان
پاش ئەوەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان لە سەر بڕیاری سێ دادوەر لە کۆی 5 دادوەری دادگاکە حوکمی 6 ساڵ زیندانی بە سەر 5 ڕۆژنامەوانیدەستگیرکراوی بادیناندا سەپاند، ئەو بڕیارە کاردانەوەی فراوانی نێوخۆیی و دەرەکیی لەگەڵ خۆی هێنا.
بە پێی راپۆرتی کوردپرێس و بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریەکانی ھەرێم ، کونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو بڕیارەی لەلایەن دادگای تێهەڵچونەوە دەرچوو دژ بە پێنج لە رۆژنامەنوسان و چالاکوانان، قوڕسە ئیستیعاب بکرێ، و داوا لە سەرۆکی هەرێم دەکات لێبوردنی گشتیان بۆ دەربکات.
ئەڵمانیا جەختیشی کردووەتەوە کە بڕیارەکەی ئەمرۆی دادگا "بێمانایە" و پێچەوانەی ئەو گیانی پەیوەندییە دۆستانە و نزیکەی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمى کوردستان.
لەسەر بڕیارەکەی دادگای تێهەڵچونەوە، کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکاش لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چاوەڕوانیمان لە حکومەتە خانەخوێکان لەسەرانسەری دنیا ئەوەیە کە ڕێز لەکاری دیبلۆماتە ئەمەریکیەکان بگرن، کە بەهەمان شێوەی ڕۆژنامەنووسان لەگەڵ خەڵکی جۆراو جۆر کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بتوانن کارەکانیان بکەن.
کونسوڵخانهی گشتیی فهرهنسا له ههولێریش رایگهیاند که به نیگهرانییهوه دهڕوانێته بڕیاری پێداچوونهوهی دۆسیهی پێنج رۆژنامهنووس و چالاکوانهکهی بادینان.
ژمارەیک لە ئەندامانى پەرلەمانى کوردستانیش کە ٢٩ پەرلەمانتارە نامەیەک ئاڕاستەى دادگای پیاچوونەوەی هەرێمی کوردستان دەکەن و داوا دەکەن بڕیاری دەستەی سزایی دادگاکەتان لەلایەن (دەستەی گشتی) دادگای پیاچوونەوەوە پیاچوونەوەی بۆ بکرێتو ڕاست بکرێتەوە.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بەوپەڕی نیگەرانییەوە دەڕوانێتە بڕیاری دادگای تەمیزی ھەرێم لەبارەی پەسەندکردنی سزای ناعادیلانەی سەر چالاکوان و رۆژنامەنووسە دەستگیراوەکانی بادینان.
لە لایەکی دیکەوە دلێر عەبدولخاق وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان، راگەیەنراوێکی لەبارەی بڕیاری دادگای پێداچونەوەی هەرێم دژی رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی هەولێر و دهۆک بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، " بڕیاری پەسەندکردنی دادگای پێداچوونەوە دژی دەستگیرکراوانی بادینان پێشینەیێکی مەترسیدارە."
بەشدار حەسەن یەکێک لە پارێزەرانى تیمى پارێزەرانى بادینان لە کۆنگرەیێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،هەوڵی راستکردنەوەی بڕیارەکەی دادگای تەمیز دەدەین لە داهاتوودا پێش ئەوەى بگاتە سەرۆکى هەرێم رێگایێکى دیکە هەیە کە دەتوانین تانەى لێبدەین، بەڵام ئەگەر ئەوە کاریگەرى نەبوو ئەوان سەرۆکی هەرێم دەتوانێت بە لێبوردنی گشتی ئەو گیراوانە ئازاد بکات.
میدیا کوردییەکانی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکەن کە هەوڵەکان بۆ رازی کردنى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم دەست پێدەکات کە بڕیارەکەى دادگاى تەمیز واژوو نەکات و رەتی بکاتەوە.
لەلایەکى دیکەوە بەپێی زانیارییەکان لەسەردانەکەى چەند رۆژى رابردوودا نیچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم لەگەڵ بزوتنەوەى گۆران و یەکێتى و کۆمەڵ و یەکگرتوو نیگەرانى خۆى لە بڕیاری سزادانى رۆژنامەنوس و چالاکوانان دەربڕیوە.
هەروەها لایەنە سیاسییەکان داوایان لەسەرۆکى هەرێم کردوە ئەگەر دادگای تەمیزى هەرێم بڕیاری دادگاى هەولێر پەسند کرد ئەوا بڕیارەکە پەسند نەکات و رەتی بکاتەوە.
بەڵام لە لایەکی دیکەوە ئهنجومهنى وهزیرانى ههرێم ڕاگهیهندراوێکی لهبارهى سزادراوانى بادینان بڵاو کردەوە و ڕوونکردنهوه بۆ کونسوڵخانهکان دهدات که ئهنجومهنى دادوهرى ناوى ئهوانهى هیناوه و ئهنجومهنهکه به ئهنجومهنێکى سهربهخۆ وهسف دهکات.
فراکسیۆنی پارتی دیموکرانی کوردستان له پهرلهمانی ھەرێمی کوردستانیش وێڕای پشتگری کردن لە بڕیارەکەی دادگا له بارهی کهیسی سزادراوانی بادینان داوا یله فراکسیۆنهکان و لایهنهکان کرد رێز له سهروهری یاسا بگرن.