بەیاننامەی ھاوبەشی ھەولێروبەغدا دژی ھەنگاوەکانی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i397114-بەیاننامەی_ھاوبەشی_ھەولێروبەغدا_دژی_ھەنگاوەکانی_تورکیا
وەزیرانی کشت و کاڵی بەغداو ھەرێمی کوردستان ھەنگاوی کۆمپانیاکانی تورک بە یارمەتیی لەشکریانی ئەو وڵاتەیان لەمەڕ بڕینی داری دارستانەکانی باکووری عێراق و فروشتنیان لە تورکیادا شەرمەزار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 01, 2021 11:37 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی ھاوبەشی ھەولێروبەغدا دژی ھەنگاوەکانی تورکیا

وەزیرانی کشت و کاڵی بەغداو ھەرێمی کوردستان ھەنگاوی کۆمپانیاکانی تورک بە یارمەتیی لەشکریانی ئەو وڵاتەیان لەمەڕ بڕینی داری دارستانەکانی باکووری عێراق و فروشتنیان لە تورکیادا شەرمەزار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ناس، «بێگەر تاڵەبانی» وەزیری کشت و کاڵ و سەرچاوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و «موحەممەد کەریم خەفاجی»ی ھاوتای لە دەوڵەتی ناوەندیی بەغدا ئەمڕۆ سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایانگەیاند، ئەم ھەنگاوانەی تورکیا نەک ھەر ھەنگاوێکی دوژمنکارانەیە دژی سروشت و ژینگەی عێراق و ھەرێمی کوردستان، بەڵ١کو کردەوەیەکی دوژمنکارانەی دژی مرۆڤایەتی، سروشت، ژینگە و تەواوی جیھان دێتە ئەژمار، چونکو ژینگە سنوورو کەوشەنی بۆ نییە.

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە، ماوەیەکە کە دەنگ و باسێک لە میدیاکاندا سەبارەت بە کردەوەی کۆمەڵێک لە کۆمپانیاکانی تورکیا بە یارمەتیی ھێزەکانی ئەم وڵاتە لەمەڕ بڕینی داری ناوچەکانی «بادینان»ی ھەرێمی کوردستان و گواستنەوەی بۆ خاکی تورکیا بۆ فرۆشتن لە میدیاکاندا بڵاو دەبێتەوە کە ئێمە بەدواداچوونمان بۆ کرد.

وەزیرانی کشت و کاڵی دەوڵەتی ھەولێرو بەغدا وێڕای داخوازی لە ئانکارا بۆ ڕاگرتنی ئەم ھەنگاوانە، لە بەغداو ھەولێریش داوایان کرد بە پەلە ھەنگاوگەلێکی گونجاو لەم پەیوەندییەدا ھەڵگرێت.

لەم بەیاننامەیەدا ھەروەھا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان و نوێنەرایەتیی وڵاتان و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان داوا کراوە کە بۆ ئاوا کردەوەیەکی نابەرپرسانەو نامرۆڤانەی دژی ژینگە ڕێگاچارەسەرێک ببێندرێتەوەو بە تەواوی کۆتایی بەو کارانە بھێندرێت.

«جوتیار عادڵ» وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش لە بەیاننامەیەک دا ئەو کارەی تورکیاای لەمەڕ بڕینی دارەکان لە ناوچەکانی باکووری عێراق بە «پاسا ھەڵنەگر» زانی.