حوزه‌یران 07, 2021 21:14 Asia/Tehran
  • سەفین دزەیی : بۆ بڕینه‌وه‌ى داره‌کانى بادینان تورکیا حکومه‌تى هه‌رێمى ئاگادارکردۆته‌وه‌

به‌رپرسێکى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێم ئاشکرایده‌کات، دەربارەی بڕینەوەی درەختەکان ئاگادارکراینەوە که‌ هەندێک ڕێگای سەربازی بۆ ئەو ناوچانە ڕادەکێشن، ده‌شڵێت:"له‌ئێستادا بڕینه‌وه‌ى داره‌کان ڕاگیراوە، به‌ڵام ئه‌گەر دەستپێبکرێتەوە هەڵوێستمان دەبێت".

بە پێی ھەواڵێکی شارپرێس ، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم ئاشکرایده‌کات، "بەدڵنیاییەوە ئەوە کارێکی زۆر زۆر ناڕەواو ناپەسەندو دوورە لەهەموو عورف‌و عاداتی دیپلۆماسی‌و دراوسێتی‌و بەهەموو شێوەیەک قبوڵکراو نییەو ئێمە ناڕەزایەتی خۆمان بەچەندین ڕێگای تایبەت‌و فەرمی ئاگاداری لایەنەکانی تورکی کردۆتەوە".

دزه‌یی له‌دیدارێکى له‌گه‌ڵ به‌شى کوردى ده‌نگى ئه‌مریکا ده‌ڵێت:"ئەوەی کە لێی ئاگادارکراینەوە ئه‌وه‌بوو هەندێک ڕێگای سەربازی بۆ ئەو ناوچانە ڕادەکێشن بۆئه‌وه‌ى ڕێگەی ئۆپه‌راسیۆنەکانیان ئاسان بێت، ئەو قۆنتەراتچییانەی کە ئیشەکان دەکەن‌و دارەکان دەبڕنەوە، ئیستغلالیشیان کردووە داری تریش ببڕن بۆئەوەی سوودی لێوەربگرن، داربڕینەکە وەک وتم ڕاگیراوەو بڕیاریشە لیژنەیەکی هاوبەش لەپارێزگای دهۆک‌و شرناخ بەدواداچوونێک بۆ ئەوکارە بکەن."

بڕینەوەی دارودرەختی بەشێک لە ناوچەکانی پارزێگەی دھۆک ، ناڕەزایەتی زۆر لە لایەن ژینگە دۆستان و بەشێک لە سیاسەتوان و چالاکە کۆمەڵایەتیەکان لێکەوتووەوە . 

لەو ناوچانەی توریکا دەستوی داوەتە بڕینەوەی دار و درەخت و راکێشانی رێگا ، خەڵکانێکی زۆریش ئاوارە بوونە . 

سەرپەیڤ