ئەمڕۆ دادگاییکردنی بەشێکی تر لەڕۆژنامەنوس و چالاکوانانی بادینان بەڕێوەدەچێت
تهمووز 12, 2021 15:16 Asia/Tehran
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی تەمووزی ٢٠٢١ دادگاییکردنی بەشێکی تر لە گیراوانی بادینان لە دادگای هەولێر بەڕێوەبچێت.
بە پێی هەواڵێکی سپی میدیا ، لەمبارەیەوە کهسوکاری زیندانیانی ناوچەی بادینان راگهیهندراوێکی بەپەلەیان ئاڕاستەی گشت هاوڵاتیان و توێژە جیاوازەکان کرد و دەڵێن" ئەمڕۆ نۆ چالاکوان، بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی و سیخوڕییکردن بۆ ئەمریکا، بەریتانیا، مستەفا کازمی و بەرهەم ساڵح دادگایی دەکرێن".
لەبەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە، داوا لە گشت فراکسیۆنەکانی پەرلەمان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، پارێزەران، چالاکوانان و خەڵکی مەدەنی دەکەن، لە دادگای دوی تاوانەکانی هەولێر ئامادەبن و بەرگریی لەچالاکوانان بکەن.