ته‌مووز 31, 2021 16:34 Asia/Tehran
  • زیاتر لە ١٠٠ کەس لەناو بزووتنەوەى گۆڕان لە هەولێر دەستیان لە کار کێشایەوە

زیاتر لە ١٠٠ هەڵسوڕاوی بزووتنەوەى گۆڕان لە هەولێر دەست لەکارکێشانەوەى خۆیان لە بزوتنەوەکە راگەیاندو دەڵێن، کێشەکانیان لەگەڵ رێکخەرى گشتى گۆڕان چارەسەر نەکراوە.

 

لە بەیاننامەیەکدا زیاتر لە 100 هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایانگەیاندووە، ئێمە کە کۆمەڵێک هەڵسوڕاوی سەرەتای دروستبوونی گۆڕانین لە هەولێر دوای دە مانگ لە پێشکەشکردنی یاداشتێک بۆ چاکردنی دۆخی گۆڕان بەگشتی و مەکۆی هەولێر بە تایبەتی دوای چاوەڕوانکردنی ئەو ماوە دوورو درێژەو گفتگۆی چڕو پڕ هەر لە بەڕێز رێکخەری گشتیەوە تا دوایین ئۆرگانی گۆڕان بەڵام بەداخەوە نە چارەسەری کێشەکان کراو نە وەڵاممان درایەوە بۆیە لێرەوە ناچارمان دەکەن ڕابگەیەنین کەوا هیچ پەیوەندییێکی ئۆرگانیمان بەم بزووتنەوەیە نامێنێ و گۆڕانی ٢٠٠٩ ین لەماڵی خۆمان.

سەرپەیڤ