بەرز کرانەوەی ئاستی ھاواھەنگیی ھێزی پێشمەرگەو سوپای عێراق بەردەوام دەبێت
وەزیری پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پەیوەندی و هەماهەنگی پێشمەرگە لە ناوچە جێی ناکۆکیەکاندا بەمەبەستی ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆرستان لەگەڵ سوپای عیراق بۆ ئاستێکی باڵاتر بەردەوام دەبێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە «شۆڕش ئیسماعیل» وەزیری پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان، لهگهڵ فهرمانده و ئهفسهرانی ههردوو ناوهندی باڵای ههماههنگیی ههولێر، بهغداو ههر چوار ناوهندهکانی ههماههنگی هاوبهشی «خانهقین ، کهرکوک ، موسڵ، کهسک)ی نێوان هێزی پێشمهرگه و سوپای عێراقی کۆبووەوەو لە کۆبوونەوەکەش دا کە ژمارەیەک بەرپرس و فەرماندەی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەی بوون، باس لەوەکرا کە، دوای دروستبوونی ناوەندەکانی هەماهەنگیی هاوبەش لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق، تیرۆریستان دەرفەتی ئەنجام دانی کاری تیرۆریستی و تێکدەرانەیان کەم بووەتەوە.
هەروەها، جەختیش لەوە کرایەوە لەسەر بەردەوامیدان بە پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عیراق بۆ ئاستێکی باڵاتر، لەبەرامبەر ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان لەناوچە جێی ناکۆکیەکاندا.بۆ ئەو مەبەستەش فەرماندە و ئەفسەرانی بنکەکانی هەماهەنگیی ئەمنیی ڕاسپێردراون ھەتا لە سەر ئەرک و فەرمانی خۆیان بەردەوام بن و ئیجا جەخت لە پاڵپشتی و پشتگیریی وەزارەتی پێشمەرگەش کرایەوە بۆ پڕکردنەوەی پێویستی و چارەکردنی کەموکوڕییەکان.
«شۆڕش ئیسماعیل» ئەوەشی ڕاگەیاند کە: لەماوەی ڕابردوودا دۆخی ناوچە جێی ناکۆکییەکان لە مەترسیدا بووە و بەردەوام تیرۆریستان دەرفەتی کاری تێکدەرانە و نامرۆڤانەیان هەبووە، بۆیە لە ئێستادا پێشمەرگە و سوپای عیراق پێویستیان بەهەماهەنگی و هاوبەشی و چاودێریی وردی ناوچەکە هەیە،ھەتا بەستێن بۆ پاراستنی هاوڵاتیان و دانیشتوان و تەواوی پێکهاتەکانی ئەو ناوچانە خۆش بکرێت.