وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان : موچەنەدراوەکان بە موچەخۆران وەک قەرزی حکومەت بەوان هەژمار دەکرێت
وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە بارەی مووچە نەدراوەکان بە مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم گوتی هەموو پارە نەدراوەکان ، وەک قەرزی حکومەت بە مووچەخۆران هەژمار دەکرێت .
ئاوات شێخ جەناب لە بارەی بەشی نەدراوی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان گوتی حکومەتی هەرێم یاساکانی تایبەت بەم مووچانەی بە جۆرێک ئامادە کردووە کە هەموو پارە نەدراوەکان وەک قەرزی حکومەت بە مووچەخۆران دێتە حیساب .
وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی ، بودجەی پێویست بۆ خەرجکردنی مووچەی بە تەواوەتیی بە هەموو مووچەخۆران هاوتای 895 ملیار دینارە و دابینکردنی ئەم بڕە پارەیە لە توانای حکومەتی هەرێم بەدەرە و بێ وەرگرتنی بودجە لە بەغدا هەرێم ناتوانێ ئەم بودجەیە دابین بکات و مووچەی کارمەندان و مووچەخۆران بدات .
ئاوات شێخ جەناب گوتی : هیوادارین حکومەتی عێراق ناردنی بودجە درێژە پێ بدات و ئەگەر هەموو داواکاریەکانی هەرێم لە لایەن بەغداوە بدرێن ، کێشە ئابووریەکانی هەرێم قۆناغ بە قۆناغ یەکلا دەبنەوە .