هاتوچۆی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی هەولێر
سەرچاوەیەکی عێراقی باسی هاتوچۆی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی هەولێر و دەوروبەری دەکات.
بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلعەهد، سەرچاوەیەکی عێراقی باسی هاتوچۆی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی هەولێر و دەوروبەری دەکات .
ئەم سەرچاوە ڕایگەیاند: لە دوو رۆژ پێشەوە و بە تایبەت لە کاتی شەودا فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی هەولێر و ناوچەکانی مەخموور و دێبەگە و قەرەچوغ دەسووڕێنەوە .
هەندێ سەرچاوەیتر لە جموجۆڵی هێزە ئەمریکییەکان لە بنکەی حەریر بەرەو مەخموور هەواڵیان داوە کە هێشتا هۆکارەکەی نادیارە.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە چەند رۆژ پێش ڕۆژنامەی لوبنانی ئەلئەخبار ڕایگەیاندبوو: گەرچی ئەمریکییەکان بەدوای مانەوەی خۆیان لە عێراقن بەڵام ئەمەش ڕوونە کە هێرشەکانی بەرخۆدان بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەوان لە عێراق، ئەمریکییەکانی هان داوە بەدوای ڕێگایەک بن بۆ ئەوەی کەمترین خەسار و زۆرترین دەستکەوتیان بێت.