حەوت ڕۆکێت لە گوندەکانی باشووری ھەولێر کەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i400056-حەوت_ڕۆکێت_لە_گوندەکانی_باشووری_ھەولێر_کەوت
سەرچاوەکانی ھەرێمی کوردستان باسی ھێرشی بەڕۆکێت بۆ سەر پارێزگای ھەولێریان کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 25, 2021 02:49 Asia/Tehran
  • حەوت ڕۆکێت لە گوندەکانی باشووری ھەولێر کەوت

سەرچاوەکانی ھەرێمی کوردستان باسی ھێرشی بەڕۆکێت بۆ سەر پارێزگای ھەولێریان کردووە.

«ستار ئاغا عومەر» قایم قامی ناوچەی «قوش تەپە» ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: حەوت ڕۆکێتی ١٢٢ میلی مەتری لە ناوچەکانی گردوپەڕی چوار گوندی ناوچەی «قوش تەپە»ی باشووری پارێزگای ھەولێری ھەرێمی کوردستان کەوتووە.

قایم قامی ناوچەی «قوش تەپە» وتی: کەسانی نەناسراو ئەو ڕۆکێتانەیان ھاویشتووەو ھێزەکانی ئاسایشتیش خەریکی لێکۆڵینەوەن لەم بارەیەوە. ھێشتا لە بارەی وردیاتی ھێرشەکە ھیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوە.

لێژنەی باڵای سەربازیی ھاوھەتگی لە نێوان دەوڵەتی ناوەندی و ھەرێمی کوردستان لە کۆتایی مانگی ڕابردوو باسی ڕێککەوتنی بەغداو ھەولێری کرد لە سەر پێکھێنانی تاقمگەلی ئاسایشتیی ھاوبەش لە ناوچە پاڵدەستەکاندا.