پرۆفیسۆر سەباح بەرزەنجی: لە ئێستادا هیوایەکی زۆرمان بە زانکۆکانی ئێران هەیە
پرۆفیسۆر سەباح بەرزەنجی سەرۆکی سەنتەری زەهاوی و لێکۆڵینەوەی فیکری ڕایگەیاند: لە ئێستادا هیوایەکی زۆرمان بە زانکۆکانی ئێرانە بۆ ئەوەی بەو هەموو ئەزمون و زانستەی کە ھەیانە بتوانن لە گەل هەڕێمی کوردستانیشدا پەیوەندییەکی باشیان هەبێت.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، پرۆفیسۆر «سەباح بەرزەنجی» جەختی لە گەشەسەندنی پێوەندییەکانی نێوان زانکۆکانی ئێران و هەرێمی کوردستان کردووەتەوەو ڕایگەیاندوە: پێشانگای زانکۆکانی ئێران لە شاری سلێمانی دەرفەتێکی گۆنجاوە بۆ پەڕەپێدانی پەیوەندییە ئاکادیمی و زانستییەکانی نێوان ئێران و هەڕێمی کوردستان.
سەرۆکی سەنتەری زەهاوی و لێکۆڵینەوەی فیکری، گوتیشی: ئەم جورە پەیوەندییانە دەبێتە بناغەیەکی بەهێز بۆ داڕشتنی پەیوەندییەکی زانستی و درۆست و بناغەیەک بۆ پەیوەندی سیاسی، ئابووری، فەرهنگی و کۆمەڵایەتی پێک دێنێ.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: هیوایەکی زۆرمان بە زانکۆکانی ئێرانە بۆ ئەوەی بەو هەموو ئەزمون و زانستەوە بتوانن لە گەل هەڕێمی کوردستانیشدا پەیوەندییەکی باشیان هەبێ وخوێندکارانی ئێمە لە قۆناغە جیاوازەکاندا دڕێژە بە خوێندن بدەن و بە ئەزموون و توێشوویەکی بەهێزەوە بێنەوە هەڕێمی کوردستان.
پرۆفیسۆر بەرزەنجی ئاماژەی بەوەش دا: بۆ گەشەسەندنی پەیوەندیەکان دەبێ سەرەتا شارەزاییمان لە توانا و بارستایی زانکۆکانی ئێران هەبێ ئینجا دەبێ لایەنی ئێرانیش پێویستییەکانی هەرێم بناسێت و پلانی بو دابڕێژێت. دەبێ هەمووان گرینگی بدەین بە بناغەی زانستی لەبەر ئەوەی کە دەبێتە بناغەک بۆ سیاسەت، ئابووری و کۆمەڵایەتیش و بو ئەوەی فەرهەنگی پێکەوژیان و ڕێز لە یەکترگرتن بە بەرەی داهاتوو بگەینین
ناوبراو پێی لە سەر ئەوەش داگرت کە، دەبێ ڕێگیر بین لە دەستێوەردانی بیانییەکان کە دەیانەوەێت نیفاق و دووبەرەکی بخەنە نێو گەلانی ئەم ناوچەیە.