ئه‌یلوول 05, 2021 19:04 Asia/Tehran
  • بریتانیا کۆچبەرە کوردە عێراقییەکان دەگەڕێنێتەوە هەرێم

کۆچبەرە کوردەکانی عێراق لە ئەوەی کە دەوڵەتی بریتانیا دەیەوێت بیانگەڕێنێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان نیگەرانیان دەربڕیوە.

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری لیدز لایڤی بریتانیا لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر دۆخی ناڕوونی هەزاران کۆچبەری کوردی عێراق کە نیگەرانی دەرکرانیان لەو وڵاتە و گەڕاندنەوەیان بۆ هەرێمی کوردستانن، باسی کردووە.

ئەو پەنابەرانە دەڵێن بە بۆنەی نەبوونی ئاسایشی گیانییەوە ناچار بوون هەرێمی کوردستان بەجێ بهێڵن چونکوو حکەمەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی چالاکیی مەدەنییەوە بەدوای دەستگیر کرانیان بوون و هەر بۆیە ناچار بوون ڕێگای ئەورووپا بگرنە بەر.

وەزارەتی ناوخۆی بریتانیا بە ژمارەیەک لە کۆچبەرە کوردەکانی وتووە ئەگەر هەرێمی کوردستان بۆ ئەوان شوێنێکی نائەمنە دەتوانن بگەڕێنەوە بەغدا چونکوو لەوێ کەسێک ناتوانێت شوێنیان بگرێت.

سەرپەیڤ