ئه‌یلوول 06, 2021 11:01 Asia/Tehran
  • سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئەردەن کۆبووه‌وه‌

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی پەرلەمانی شانشینی ئوردن و شاندێکی یاوەری کرد .

لە کۆبوونەوەکەدا مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی بۆ هەڵوێستی دۆستانەی شا عەبدوڵلا و شانشینی ئوردن دەربڕی کە بەردەوام پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان کردووە بە تایبەتی لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعشدا.

لای خۆیەوە عەبدولمونعم ئەلعۆدات سەرۆکی پەرلەمانی شانیشینی ئوردن ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییێکی دۆستانەی بەهێز لەنێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان هەیە و ستایشی ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمیشی کرد لە بواری ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کە دەکرێ ببێتە نموونە بۆ تەواوی عێراق.

هەورەها لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە، بە تایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و برەودان بە دەرفەتەکانی وەبەرهێناندا.

سەرپەیڤ