وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەبارەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن 8 بڕیاری نوێی دەرکرد
ئهیلوول 13, 2021 17:16 Asia/Tehran
ئەمڕۆ لە نوسراوێکدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی لەسەر دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن هەشت رێکاری خۆپارێزی بۆ ناوه‌نده‌کانی خوێندن بڵاوکردەوە و جه‌ختیش دەکاتەوە، که به‌ستنی ماسک بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابیان ناچارییه.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی پەروەردەی گشتی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی کردوە و واژۆی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی لەسەرە باسی لەوەکردووە، بەستنی ماسک لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەیی لە ناوەندەکانی خوێندن ئیلزامییە و ئەوانەی پابەند نەبن رووبەڕوی سزا دەبنەوە.