فڕۆکەکانی تورکیا سنوری ئامێدییان بۆردومان کرد
تشرینی یهکهم 02, 2021 14:25 Asia/Tehran
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە فڕۆکەکانی تورکیا سنوری گوندی زێوکا شێخای سەر بە قەزای ئامێدییان بۆردومانکرد، بۆردومانەکەش سەرەڕای دروستکردنی دڵەڕاوکێ لەناو دانیشتوانی گوندەکەدا، زیانی بە ژینگەی ناوچەکەش گەیاندوە.
میدیای خەندان لەئامێدی رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا سنوری گوندی زێوکا شێخا لەچیای گارەی سەر بە قەزای ئامێدییان بۆردومانکرد و بۆردومانەکەش دڵەڕاوکێی لەناو دانیشتوانی گوندەکەدا دروستکردوە.
هەفتەی رابردوش سوپای تورکیا تۆپبارانی گوندی هروری کرد و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک لە باخەکەی خۆیدا بریندار بوو.
بۆردومانەکانی تورکیا زیانێکی گەورەیان بە گوندەکانی سەرسنور گەیاندوە بەشێوەیەک جوتیاران ناتوانن سەردانی باخەکانیان بکەن بۆ کۆکردنەوەی بەرهەمەکانیان و فرۆشتنیان. هەروەها رێژەی هاتنی گەشتیارانیش بۆ ناوچەکە بوتە سفر.
سەرپەیڤ