کۆمەڵی دادگەری بەشداریی حکومەتی عێراق ناکات
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەری کوردستان بڕیاریدا، به‌رده‌وامیی بە ڕه‌وتی ئۆپۆزسیۆنبوون له په‌ڕله‌مانی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بڕیاریشیدا، لیژنه‌یه‌کی ده‌ستپاکی به‌دواداچوون بۆ سامان و دارایی بەرپرسانی دروستبکات.
دوێنێ بە سەرپەرشتی عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەری کۆبوونەوەی نا ئاسایی ئەنجامدا و بڕیاری له به‌رده‌وامیی بوونی کۆمه‌ڵ له ڕه‌وتی ئۆپۆزسیۆنبوون له په‌ڕله‌مانی کوردستان و عێراقدا و ڕایشیگه‌یاند: پشتگیریی بۆ ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی شه‌قام و به‌تایبه‌ت داواکارییه‌کانی مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌رده‌بڕێت و له‌و ڕووه‌شه‌وه ته‌واوی تواناکانی خۆی ده‌خاته کار.
هەر لەو کۆبونەوەیەدا، ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی بڕیاریشیدا لیژنه‌یه‌کی ده‌ستپاکی به‌دواداچوون بۆ سامان و دارایی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیی و په‌ڕله‌مانتار و وه‌زیره‌کانی له کابینه‌کانی پێشووی حکوومه‌ت و ئه‌ندامانی ئێستا‌و ڕابردووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان دروست بکات.وەک لە ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆبونەوەکەدا هاتووە، ژماره‌یه‌ک بڕیار‌و هه‌نگاوی کرده‌یی سه‌باره‌ت به ده‌ره‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران عێراق دران که چۆن کۆمه‌ڵ بتوانێ کار له‌سه‌ر ڕێکخستنه‌وه‌ی خۆی بکات بۆ کاری داهاتوو.