بەڕێوەچوونی 6 پێشانگەی گەورەی مافوورەی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان
کانونی یهکهم 04, 2021 12:06 Asia/Tehran
6 پێشانگەی گەورەی فەڕشی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوون .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، بە خرانەڕووی زیاتر لە 25 هەزار قەوارە مافوورەی ماشێنی لە 25 کارگەی ئێرانی ، دوو وەبەرهێنەری کوردی هەرێمی کوردستان 6 پێشانگەی گەورەیان لە هەرێم کردووەتەوە .
وەرزی پاییز بووە بە وەرزی فستیڤاڵی فرۆشی فەڕشی ئێرانی و بە پێی ئاماری ساڵانە ، فرۆشی فەڕشی ئێران سەتی نەوەدی بازاڕی ئەم ناوچەی بە خۆی تەرخانداوە .
مافوورەی ئێران جیا لەوەی کە لە گەڵ سەللیقەی خەڵکی ناوچەکە دێتەوە ، لە گەڵ ستاندارد و ئەندازیاریی خانووبەرەکانیش لە هەرێمی کوردستان هاواهەنگە .
لە ماوەی 5 ساڵ دا فەڕشی ماشێنیی ئێران توانیویەتی جێگەی فەڕش و کۆمباری وڵاتانی وەک تورکیا بگرێتەوە .
سەرپەیڤ