ھەڵمەتی دەستتێوەردەرانەی تورکیا لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i404811-ھەڵمەتی_دەستتێوەردەرانەی_تورکیا_لە_عێراق
ئەرتەشی تورکیا لە درێژەی ھەنگاوە دەستتێوەردەرانەکانی خۆی دا لە عێراق ، سێ کەس لە ئەندامانی پەکەکەی کوشت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 22, 2022 19:23 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی دەستتێوەردەرانەی تورکیا لە عێراق

ئەرتەشی تورکیا لە درێژەی ھەنگاوە دەستتێوەردەرانەکانی خۆی دا لە عێراق ، سێ کەس لە ئەندامانی پەکەکەی کوشت .

بە پێی راپۆرتی کەناڵی رادیۆ تەلەفزیۆنیی تەرەتەی تورکیا ، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا راگەیاند ، ھەڵمەتی لەشکەریانی ئەرتەش لە ناوچەی ئاڤاشینی باکوری عێراق و بە ھاریکاریی رێکخراوی ھەواڵگری ئەنجامدراوە . 

ئەم سێ ئەندامەی پەکەکە لە ھەڵمەتی ئاسمانیی ئەرتەشی تورکیادا کوژراون . 

 ئانکارا ، پەکەکە خستووەتە لیستی گروپە تیرۆریسیتەکانی و عێراق و سوریای کردووە بە مەیدانی تەراتێنی ئەرتەشی تورکیا . 

 ئەوە لە کاتێکدایە کە خەڵک و حکومەتەکانی عێراق و سوریا بە جاران خوازیاری وەستانی پێشێلکرانی سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەیان بوونە .