کاردانەوەی کەسایەتییە عێراقییەکان لە ھەمبەر سوکایەتی کران بە مەرجەعییەت
کۆمەڵێک لە کەسایەتییە عێراقیەکان سوکایەتی کردنی «نایف کوردستانی» بە مەرجەعییەتی شێعەیان ئیدانەکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، «عامر بەیاتی» وتەبێژی «دارولئەفتا»ی عێراق وێڕای ئیدانەکردنی سوکایەتیی «نایف کوردستانی» وتی: مەرجەعییەت ھی ھەمووانەو سوکایەتی کردن پێی ھەنگاوێکی بە ئەنقەست دێتە ئەژمار.
بەیاتی وتیشی: لەگەڵ ئەم کەسەو ئەوەش کە ناچاری کردووە بەو کارە بەرەوڕوو ببینەوە.
ھەر لەم پەیوەندییەدا «بورھان شێخ ڕەووف» ئەندامی یەکێتیی نیشتیمانیش وتی: سوکایەتی کردن بە کەسایەتییەکان و گەورەپیاوانی ئایین و ئایینزاکان ئیدانە دەکەین.
شێخ ڕەووف وتیشی: ھیەتا ئێستا ئەوەی وا لە مەرجەعەکانی شێعە بیستوومانە بەرەڤانی کردن لە کورد بووەو ھەر بۆیە سوکایەتی کردن بە مەرجەعییەت کوردی شەرمەزار کرد.
سۆران داوودی ئەندامەێکی دیکەی یەکێتی وتوویەتی: پارتی بە زۆرێک لە کەسایەتییە نیشتیمانییەکان تەنانەت لە کوردستانیش سوکایەتیی کردووە.
دوابەدوای سوکایەتی کردنی «نایف کوردستانی» بە مەرجەعییەتی شێعە ھێزەکانی وەزارەتی کاروباری نێوخۆیی ھەرێمی کوردستان ناوبراویان قۆڵبەست کرد.