خۆڵبارین لە سبەی سێشەممەوە ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i407158-خۆڵبارین_لە_سبەی_سێشەممەوە_ھەرێمی_کوردستان_دەگرێتەوە
بەرێوەبەری کەشناسیی سلێمانی رایگەیاند:" لە رۆژی سێشەممەوە شەپۆلی خۆڵبارینەکەی شارەکانی عێراق دەستپێدەکاتەوە و کاریگەرییەکەی دەگاتە هەرێمی کوردستان".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 18, 2022 02:26 Asia/Tehran
  • خۆڵبارین لە سبەی سێشەممەوە ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بەرێوەبەری کەشناسیی سلێمانی رایگەیاند:" لە رۆژی سێشەممەوە شەپۆلی خۆڵبارینەکەی شارەکانی عێراق دەستپێدەکاتەوە و کاریگەرییەکەی دەگاتە هەرێمی کوردستان".

 کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، بەهۆی وشکەساڵی، ئەو گۆڕانەی لە کەشوهەوادا روودەدات و کەمی رێژەی بارانبارین و تێکچوونی خاکی عێراق و چەند هۆکارێکی دیکە، پێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ لە چاو ساڵانی رابردوو گەرمتر بێت، جگە لەوەش خۆڵبارین لە چەندین ناوچەی عێراق بەبەراورد بە ساڵانی رابردوو زیاتر دەبێت.

هەروەها کەشناسی عێراق راشیگەیاندووە:" لە رۆژی سێشەممەوە خۆلبارینەکە بە چڕی دەستپێدەکاتەوە".

ئاسۆ کەمال وتیشی:"تائێستا مەترسی هیچ شەپۆلێکی خۆلبارین لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نییە". زیاتر رونیکردەوە و وتی:" بێگومان هەر خۆلبارینێ لە عێراقدا روبدات کە بە تەواویش نەگاتە ئێمە، کاریگەرییەکەی دەگاتە لای ئێمە و زۆربەی شارەکان دەگرێتەوە".

پسپۆران و شارەزایان ، بەنداولێدانی زۆری تورکیا لەسەر دوو رووباری گەورەی دیجلە و فورات و کەمبوونەوەی ئاوی ئەم دوو رووبارەش بە ھۆکارێکی گرنگی روودانی دیاردەی خۆڵبارین لە عێراق و سوریا دەزانن کە دەرەنجامەکەی ئێرانیش دەگرێتەوە .