نیسان 21, 2022 15:43 Asia/Tehran
  • وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانیش بانگەشەی ھاوکاریی تورکیای بە درۆ خستەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە هیچ پەیوەندییەکیان بە هێرشەکانی تورکیا هەبێت و جوڵەیان پێکرابێت.

ەمڕۆ پێنج شەممە ٢١ی نیسان وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێم، کۆمەڵێک میدیای نابەرپرس سەرقاڵی تۆمەت بەخشینەوەن بە هێزی پێشمەرگە و تۆمەتباری دەکەن بەوەی هاوکاری و بەشداریی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە تەواوی ئەو تۆمەتانە رەت دەکەینەوە و رایدەگەیەنێین کە بە هیچ شێوەیەک هێزی پێشمەرگە بەشداریی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیای نەکردووە و جوڵەیان پێنەکراوە.

باسی ئەوەش کراوە، وەک هەمیشە پێشمەرگە لە سەنگەرەکانی بەرگریدا چاوکراوەیە و رێگە نادات هیچ ناوچەیەکی دیکە بکەوێتە ژێر هەژموونی یەکلایی کردنەوەی کێشەکانی نێوان لایەنە ناکۆکەکان، چونکە ساڵانێکی زۆرە کە خەڵکی کوردستان باجی ململانێ ناوچەییەکان دەدەن و زیانی زۆریان بەرکەوتووە، جەختیش دەکەینەوە، پێویستە رێز لە سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق بگیردرێت.

سەرپەیڤ