ھۆگریی پارتی دیموکرات بۆ کۆبوونەوە لە گەڵ یەکیەتی نیشتمانیی لە ئاستی باڵادا
May 09, 2022 05:45 Asia/Tehran
وتەبێژی پارتى دیموکراتى کوردستان رایگەیاند ، پێیان باشە لەگەڵ یەکیەتی لەسەر ئاستى باڵا کۆببنەوەو کێشەکان چارەسەر بکەن.
مەحمود محەمەد وتەبێژی فەرمى پارتى دیموکراتى کوردستان لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسی دا رایگەیاند:" پێمان باشە لەسەر ئاستى باڵا لەگەڵ یەکێتى و لایەنەکانى دیکەش یەکتر ببینین بۆ ئەوەى ئەو کێشانەى هەیە چارەسەر بکرێن و لێکنزیکبوونەوە هەبێت لەسەر بنەمای بەرەژوەندیی گشتی".
هەر لەبارەى ناکۆکی و ئاڵۆزییەکانی نێوان پارتى و یەکێتى وتەبێژەکەى پارتى وتى" ئێمە دەمێکە بە لایەنەکان و لەناوخۆی پارتیش وتوومانە باش نییە پارتى و یەکێتى و لایەنەکانى دیکەش لە راگەیاندنەوە قسە لەگەڵ یەکتر بکەن، هەوڵ بدرێت راگەیاندن نەبێتە ئامڕازی پەیوەندی لایەنەکان، بەڵکو گفتوگۆو لێکتێگەیشتن هەبێت بۆ ئەوەی ئەم دۆخە دەرباز بکەین کە کوردستان پێویستى پێیەتى".