May 23, 2022 07:02 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی لە سلێمانی : په‌یوه‌ندییه‌کانی پارتی و یه‌کێتی له‌ جاران باشتره‌

نێچیرڤان بارزانی‌، سەرۆکی‌ هەرێمی‌ کوردستان رایگەیاند، پەیوەندییەکانی‌ پارتی‌ و یەکێتی‌ لە جاران باشتره‌ و شەڕی‌ راگەیاندن کەمتر بووەتەوە.

 

 بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، نێچیرڤان بارزانی‌، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان دوای سه‌ردانه‌که‌ی بۆ شاری سلێمانی و کۆبوونه‌وه‌ی لەگەڵ لایه‌نه‌کان له‌ ئه‌نجومه‌نی سەرکردایەتی‌ پارتی‌ لە سلێمانی‌ قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسان کرد.

لەبارەی‌ پەیوەندییەکانی‌ پارتی‌ و یەکێتی‌ یەوە وتی‌: "پەیوەندییەکان باشترە لە جاران شەڕی‌ راگه‌یاندن لە فەیسبوک زۆر کەمتر بووەتەوە و هیوادارین نەمێنێت".

 سه‌رۆکی هه‌رێم وتیشی‌: "دەبێت لەسەر مێزی‌ گفتوگۆ دابنیشین و کێشەکان چارەسەر بکەین، داهاتوومان هەر ئەوەیە کە پێکەوەین لەگەڵ هەموو لایەنەکان".

 لەبارەی‌ کێشەکان لەگەڵ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی‌ وتی: "پێویستە کێشەکان لەسەر بنەمای‌ دەستور چارەسەر بکرێن".  

سەرۆکی هەرێم راشیگەیاند کە"وتەکانی نوێنەری یوئێن لەعێراق لە پەرۆشییەوەیە بۆ دۆخی هەرێم و پێویستە بە هەند وەریبگرین".

جینین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە دوو هەفتەی رابردوودا لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاند: مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان هەیە.

ئه‌وه‌شی وت: "نامەیەکم نوسیوە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ چارەسەری‌ کێشەی‌ هەڵبژاردن و کێشەکان لەگەڵ بەغدا".

سەرپەیڤ