ھەردووک پاتە دەستەڵاتدارەکەی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاندنێکی ھاوبەشیان بڵاو کردەوە
پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکیان بڵاوکرده‌وه و تیای دا جەختیان لەوە کردەوە کە، ئه‌مڕۆ له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆبونه‌ته‌وه و لە کۆبوونەوەکەش دا راشکاوانه په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ردولا و دۆخی ئێستای عیراق و هه‌رێمی کوردستان و زه‌مینه‌ی هاریکاریی هاوبه‌ش و کاری پێکه‌وه‌یی، تاوتوێ کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، له راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌که‌ی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستاندا هاتووه: ئه‌مڕۆ چواشه‌ممه ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢، له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌ڕێوه چوو.
باس له‌وه‌شکراوه: له کۆبوونه‌وه‌که‌دا راشکاوانه په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ردوولا و دۆخی ئێستای عیراق و هه‌رێمی کوردستان و زه‌مینه‌ی هاریکاریی هاوبه‌ش و کاری پێکه‌وه‌یی، تاوتوێ کرائە. ئه‌وه‌شیان وتووه کە: هه‌ردوولا جه‌ختیان کردووەته‌وه که دوای ده‌ستپێشخه‌ری و سه‌ردانی «نێچیرڤان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ سلێمانی، زه‌مینه‌یه‌کی له‌بار بۆ گفتوگۆ و ئاسایی کردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا و کارکردن بۆ گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی نێوان هه‌ردوولا و هاریکاریی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان له رێگه‌ی لێکگه‌یشتن و گفتوگۆوه، هاتووه‌ته ئاراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: هه‌ردوولا بڕیاریان داوە که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌کانی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌کێتی وه‌ک پره‌نسیپی کاری پێکه‌وه‌یی به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌کی هاوبه‌شی مه‌کته‌بی سیاسیی هه‌ردوولا بێت بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی کوردستان.
باس له‌وه‌شکراوه، له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا جه‌ختیان له هاوکاری و پاڵپشتیی هه‌ردوولا بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کورستان و داموده‌زگا شه‌رعییه‌کانی و به‌رده‌وامیی راگرتنی هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنی دژ به یه‌کتر کردووەتەوە.