سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی ھەرێمی کوردستان داوا دەکات چارەنووسی زیندانیانی بادینان یەکلایی بکرێتەوە
ئاب 22, 2022 13:46 Asia/Tehran
سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەدواداچوونیان کردووە بۆ دۆخی مانگرتوان کە تائێستا بەردەوامن لە مانگرتن و داوا دەکات، بەپەلە پرسی ئازادکردنی مەرجداری زیندانیان یەکلایی بکرێتەوە.
مونا یاقو، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێم ڕایگەیاند، لە بەیانیەوە لە ناوەندی چاکسازی پیاوان بوون لە هەولێر، بۆ بەدواداچونی دۆخی مانگرتووان و پرسی ئازادکردنی مەرجدار.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە "مانگرتن تا ئێستا بەردەوامە لای هەندێ لەوانەی کە داوای ئازادی مەرجدار دەکەن، هەروەها بۆ بەدواداچونی کێشەکانی ئازادی مەرجدار و داوای بەپەلە یەکبیکردنەوەی دەکەین بە پێی ڕێکارە یاساییەکان".